تەندروستی
ئەوانەی لە ئێران گەڕاونەتەوە چیان لێ دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە دوێنێوە ئەو گەشتیار و هاوڵاتیانەی لە وڵاتی ئێران گەڕاونەتەوە خراونەتە ژێر چاودێری پزیشكی بۆ دڵنیابوونەوە لە نەخۆشی كۆرۆنا.
لوقمان لەتیف، بەڕپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەوانەی دوێنێ هەینی لە وڵاتی ئێران گەڕاونەتەوە دوای وەرگرتنی رەزامەندی قائیمقامی پێنجوێن و تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەكان، ئەوانەیان 24 كاتژمێر كەمتر لە ئێران مابونەتەوە فۆڕمێكیان پێ پڕكرایەوە و رەوانەی ماڵ كراونەتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو هاوڵاتیانەی تر كە چەند رۆژێك لە ئێران مابوونەوە سەرجەمیان بەپێی رێنمایەكانی وەزارەتی تەندروستی بەپاس رەوانەی تەندروستی سلێمانی كراون و دەخرێنە ژێر چاودێری".
باسی لەوەشكرد "تا بەردەوام بوونی نەخۆشیەكە هەر هاوڵاتی و گەشتیارێك لە مەرزەكەوە بگەڕێتەوە دەبێت بخرێتە ژێر چاودێری تەندروستی تەنیا دوێنێش 400 بۆ 500 كەس گەڕاونەتەوە".