تەندروستی
زانست وادەڵێت... 10 سوودی سەرسوڕهێنەری زەنجەفیل
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
زەنجەفیل یەكێكە لەو رووەكانەی سوودی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، بەشێوەیەك بارودۆخی مرۆڤ زیاتر باشدەكات، بەپشتبەستن بە بەڵگەی زانستی، لێرەدا 10 سوودی زەنجەفیل دەخەینەڕوو:
یەكەم: زەنجەفیل مێژووی دوورودرێژی لە بەكارهێنانی بەشێوەی جیاواز بۆ چارەسەری پزیشكی هەیە، بۆ نموونە بەكاردەهێنرێت لە یارمەتیدان لە رووبەڕووبوونەوەی ئەنفلوەنزا و كەمبوونەوەی بارودۆخی سەرمابوون لە مرۆڤدا.
دووەم: چارەسەری دڵ تێكهەڵهاتن دەكات بەتایبەت دوای نانخواردن كاتێك كەسەكە هەست بە ئازار و ناڕەحەتییەك دەكات.
سێیەم: یارمەتی كەمكردنەوەی كێشی جەستە دەدات، بەشێوەیەك ئەو توێژینەوانەی لەسەر ئاژەڵ و مرۆڤ كراون دەریانخستووە زەنجەفیل دەبێتە هۆی لابردنی چەوری و كەمكردنەوەی كێشی جەستە.
چوارەم: هەوكردنی جومگەكان كەمدەكاتەوە و دەبێتە هۆی لابردنی ئازار.
پێنجەم: خواردنی زەنجەفیل دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئاستی شەكر لە خوێندا كە مەترسییەكی گەورەیە لەسەر تەندروستیی مرۆڤ.
شەشەم: دەبێتە هۆی ئاسانکردنی کرداری هەرسكردن.
حەوتەم: توێژینەوەكان دەریانخستووە خواردنی زەنجەفیل ئازاری سووڕی مانگانە كەمدەكاتەوە.
هەشتەم: خواردنی زەنجەفیل بە رێكوپێكی دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا.
نۆیەم: یارمەتیدەر دەبێت لەوەی كەوا مێشكی مرۆڤ بە باشی ئەركەكانی راپەڕێنێت و وردئاگایی لەدەست نەدات.
دەیەم: توێژینەوە زانستییەكان جەخیتان لەوەكردووەتەوە كە خواردنی زەنجەفیل ئەگەرەكانی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی شێرپەنجەی كۆم و کۆڵۆن لە مرۆڤدا كەمتردەكاتەوە.
س.ر