کوردستانی
هەولێر؛ کرێکارێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
شەوی رابردوو لە یەکێک لە کافتریاکانی سەر شەقامی 40 مەتریی شاری هەولێر تەنکییەکی ئاو لەسەربانی کافتریایەک کەوتووەتەخوارەوە، روداوەکەش مردنی کارمەندێکی کافتریاکەی لێکەوتەوە.
سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو لە یەکێک لە کافتریاکانی سەر شەقامی 40 مەتریی شاری هەولێر و ئاو کەوتووەتەخوارەوە، لەکاتی رووداوەکەشدا کرێکارێک لە چێشتخانەی کافتریاکەدا کاریکردووە و کەوتووەتە ژێر تانکییەکە کە نزیکەی پێنج هەزار لیتر ئەوی تێدابووە، رووداوەکەش بووەتەهۆی مردنی کارمەندەکە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو کارمەندە لە کافتریاکەدا کاری کردووە، هاوڵاتییەکی خەڵکی دیمەشقی پایتەختی سوریایە و لەدایکبووی ساڵی 2003 بووە، لەئێستاشدا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".
لەبارەی جێبەجێکردنی مەرج و رێنماییەکانی سەلامەتی و بەرگریی شارستانی، سەرکەوت کاڕەش وتی ”ئەو کافتریایە مۆڵەتی فەرمی حکومەت و بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەبووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە کافتریاکانیشدا جوانکاری و رازاندنەوە دەکرێت، بۆیە بە شێلمان لە بەشی پشتەوە کەپرێکیان دروستکردوە و تەنکی ئاوەکەیان لەسەر داناوە، دیارە ماوەیەکی زۆریشە ئەو تانکیە لەو شوێنەدا بووە، بۆیە لەئێستادا لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر رووداوەکە دەکرێت".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


