کوردستانی

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پشووەکانەوە روونکردنەوەدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پشووەکانەوە روونکردنەوەدەدات
مەودا میدیا-

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی پشووی رۆژانی داهاتوو و تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان لە ناوەندەکانی خوێندن زانیاری دەخاتەڕوو.
 
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای نزیک لە پارتی راگەیاندووە "تا کۆتایی ئەم هەفتەیە لەسەرجەم قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان دەوام ئاساییە و هەڵسەنگاندنی چوارەم بۆ پۆلەکانی (1 و 2 و 3) بنەڕەتی دەکرێت، (28)ی مانگ کۆتا رۆژی هەڵسەنگاندنە".
 
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاماژە بەوەشدەکات "لە دوای ئەم هەڵسەنگاندە پشووی جەژنی رەمەزان دەستپێدەکات".
 
دەشڵێت "بەپێی ئەو خشتەیەی رامانگەیاندبوو، لەدوای پشووی جەژن پرۆسەی تاقیکردنەوەکان بۆ پۆلە ناکۆتاکان دەستپێدەکات".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan