کوردستانی

داوای روونکردنەوە لە پارێزگاری سلێمانی دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوای روونکردنەوە لە پارێزگاری سلێمانی دەکرێت
مەودا میدیا-

لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە نووسراوی فەرمی داوا لە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی دەکرێت لەڕێگەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنەوە هۆکار و مەبەستی سەردانەکەی بۆ هیندستان روونبکاتەوە.

لە نووسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە تێیدا هاتووە  "سەردانی پارێزگاری سلێمانی بۆ وڵاتی هیندستان لەناو راگەیاندنەکان و سۆشیاڵ میدیا دەنگۆی زۆری بەدوای خۆیداهێنا، تائێستاش نازانرێت مەبەستی سەردانەکە چی بووە، سەردانی فەرمی بووە یان سەردانێکی ئاسایی".

ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنەکە کە واژووی نووسراوەکەیان کردووە دەڵێن "بەپێی ئەو پۆستانەبێت کە لە سۆشیاڵ میدیا کردوویەتی لەکاتی سەردانەکەیدا، زیاتر وێنەگرتن و گواستنەوەی کلتووری ئەو وڵاتە بووە، لەدوای گەڕانەوەشی هیچ روونکردنەوەی لەبارەی سەردانەکەوە نەداوە".

داوادەکەن پارێزگار لەوبارەیەوە روونکردنەوە بدات و دەڵشڵێن "بەپێویستی دەزانین بەپێی یاسای ژمارە (9)ی ساڵی 2009ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەڕێگەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی پارێزگاوە داوای روونکردنەوە لەبارەی سەردانەکەیەوە لە پارێزگار بکەین".
ر. ئ.


Qaiwan
Qaiwan