کوردستانی

فازڵ حاجی: لە سبەینێوە دەست بە بەستنی تابلۆی نوێ دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


فازڵ حاجی: لە سبەینێوە دەست بە بەستنی تابلۆی نوێ دەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکەم تابلۆی بە سیستەمی نوێی یەکگرتوو چاپکرد و ھاتوچۆی ھەولێر دەڵێت "ناوی شارەکان لەسەر تابلۆ نامێنێت وەتەنھا کۆدێک دادەنرێت، کۆدێکی تایبەتیش بۆ پارێزگای هەڵەبجە دیاریکراوە".

فازڵ حاجی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند "یەکەم تابلۆی ئۆتۆمبێل بە سیستمی تازەی یەکگرتوو لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ چاپکرا و درا بەهاوڵاتییان، کە بەپێی تابلۆ تازەکە ناوی شارەکان لەسەر تابلۆ نامێنێت و تەنها کۆدێک دادەنرێت و لە سبەینێوە لە شاری دهۆک دەست بە بەستنی تابلۆی نوێ دەکرێت ".

ھەر ئەمڕۆ دەستکرا بە پێدانی تابۆ نوێیەکە بە ھاوڵاتییان و بەپێی دیزاینە نوێیەکە لە جیاتی ناوی شارەکان کۆد دەنوسرێت؛ بۆ ھەولێر کۆدی (22)، بۆ سلێمانی (21) و بۆ دھۆک (24) و بۆ ھەڵەبجەش (23) دیاریکراوە.

دەتوانیت لە ڕێگەی ئەم لینکەوە بزانیت شێوازی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەت چی بەسەر دێت: لینک

تابلۆی تۆماری ئۆتۆمبێل بەم شێوەیەی خوارەوە تەرخان دەکرێت:

یەکەم: ئەو تابلۆیانەی کە ئێستا تەرخان کراون لە ژمارە (1 تا 99999) پێتی (A) بۆ ژمارەکە زیاد دەکرێت و ھەمان ژمارەی خوی بۆ تەرخان دەکرێتەوە.

دووەم: ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە ئێستا تابلۆیان بۆ تەرخان کراوە لە ژمارە (100000, 200000, 300000, 400000, 500000, 600000, 700000, 800000, 900000) دووبارە تابلۆیان بۆ تەرخان دەکرێتەوە و ژمارەی دووەم لە لای چەپ لادەدرێت و پیتێکی (M) بۆ زیاد دەکرێت.

سێ یەم: ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە ئێستا تابلۆیان بۆ تەرخان کراوە لە ژمارە (100001) تا دوایین ژمارە دووبارە تابلۆیان بۆ تەرخان دەکرێتەوە و ژمارەی دووەم لە لای چەپ لادەدرێت و پیتێکی بۆ زیاد دەکرێت بەپێی ئەم پیتانەی خوارەوە بەپێی ژمارەی دووەم کە لابراون .

٠B, 1C, 2D, 3E, 4F, 5G, 6H ,7J, 8K, 9L

چوارەم: ژمارەی سێیەم لە لایی چەپ لادەبرێت ئەگەر لابردنی ژمارەی دووەمی لایی چەپ ببێتە ھۆکار بۆ ئەوەی کە گشت ژمارەکانی تابلۆ وەک یەک لێ بێت (ژمارەی نایابی وەک یەک) و پیتێکی (M) بۆ زیاد دەکرێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan