کوردستانی

پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ رۆژانی جەژن بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ رۆژانی جەژن بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

 ماڵپەڕی ئەکواوێزەری تایبەت بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ هەرسێ رۆژی جەژنی رەمەزان بڵاوکردەوە کە رۆژانی 2 و 3 و 4ی نیسانی 2022 دەکات.

بەپێی پێشبینییەکانی ماڵپەڕی ئەکواوێزەری تایبەت بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بێت لە هەرسێ رۆژی جەژندا لە شارەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر ئاسمان هەور و هەتاو دەبێت و باران نابارێت.

لەبارەی پلەکانی گەرماشەوە بەپێی پێشبینییەکانی ئەو ماڵپەڕە بێت، لە رۆژانی یەکەم و دووەم رۆژی جەژندا پلەکانی گەرما لەنێوان 27 بۆ 30 پلەدا دەبێت، بەڵام سێیەم رۆژی جەژن پلەی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە و دەگاتە 32 پلە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan