کوردستانی
لەبارەی گرێبەستی ئەلیکترۆنییەوە بڕیاردەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوای بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی بۆ کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لەئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ تەنها کار بەو گرێبەستە دەکرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەکانی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان وەریگرتووە، لەئێستادا هەر کڕین و فرۆشتنێکی ئۆتۆمبێل گرێبەستی ئەلیکترۆنی نەبێت هیچ مامەڵەیەکی بۆ ناکرێت لە بەڕێوەبەرایەتییەکان.
ئەسعەد مەلا کەریم، وتەبێژی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "جێبەجێکردنی بڕیارەکە لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەکانە و لەکاتی هەبوونی هەر سەرپێچییەک ئێمە ئاگادار دەکرێینەوە و راپۆرتە گشتییەکان دەدرێتەوە بە ئێمە".
ساڵی رابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا گرێبەستی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بکرێتە ئەلیکترۆنی، سەرەتا بڕیارەکە ناڕەزای لێکەوتەوە، بەڵام لەئێستادا بڕیارەکە بە تەواوەتی چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
س،ر

بیروڕا