کوردستانی
بڕیارێک لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی کوردستان راییدەگەیەنێت بڕیاری كەمكردنەوەی كرێی ئاوی بۆ ماڵان و شوێنە بازرگانییەكان كە پێوەریان نەبەستووە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، داواشی لە هاوڵاتییانکرد ئاو بەفیڕۆنەدەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 25ی نیسانی 2022 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "زیاتر لە ملیۆنێك و 300 هەزار هاوبەشی ئاوی خاوێن لە هەرێمی کوردستان هەیە، بەڵام تائێستا بەشێكیان پێوەرییان نەبەستووە، بەوهۆیەوە كرێی مانگانەیان بە 80 هەزار دینار بۆ ئەژماركراوە".
ئاماژەی بەوەکرد "دوای دیراسەكردنی داواكاری هاوڵاتییان بۆ كەمكردنەوەی ئەو كرێیە، حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندبوو بە كەمكردنەوەی لە 75%ی كرێی ئاوی ماڵان بۆ ئەوانەی كە پێوەرییان نەبەستووە لە ناوشاری هەولێر واتا لە 80 هەزار دینارەوە بۆ 20 هەزار دینار، لە قەزاو ناحییەكانیش لە 80 هەزار دینارەوە بۆ 10 هەزاردینار، بۆ شوێنەبازرگانی و پیشەسازییەكانیش لە 200 هەزار دینارەوە داشكانی 40%ی بۆ دەكرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەوانەی پێوەریان نەبەستووە پێوەر ببەستن، هەروەها دەرفەتە بۆ هاوڵاتییان ئەوانەی قەرزی ئاویان لەسەرە، تاوەكو قەرزەكانیان بدەنەوە، چونكە ماوەی لێخۆشبوونی 15% درێژكراوەتەوە".
دواشی لە هاوڵاتییانکرد کە ئاو بەفیڕۆنەدەن، چونکە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە پێدەچێت ئەمساڵ وشکەساڵی بێت لە هەرێمی کورستان.
دواشی لە هاوڵاتییانکرد کە ئاو بەفیڕۆنەدەن، چونکە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە پێدەچێت ئەمساڵ وشکەساڵی بێت لە هەرێمی کورستان.
س،ر
بیروڕا