کوردستانی
ئەنجامی لێکۆڵینەوەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر ئاشکرا کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
راپۆرتی لیژنەی دەرخستنی راستییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر شاری هەولێر لەلایەن ئێرانەوە کۆتایی بە کارەکانی هێناوە و چەند ئەنجام و بڕیارێک دەرکراون.
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە رووداوی راگەیاندووە "لە ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوانەی کردمان بۆمان دەرکەوت کە ئەو هێرشە پێشێلکاریی یاسا و دەستوورە، کە کراوەتە سەر سەروەریی عیراق، بە هەموو شێوەیەک رەتکراوەتەوە، ئەو ماڵەی بە ئامانج گیراوە ماڵێکت مەدەنییە هیچ جۆرە چالاکییەکی سیخوڕی یان هێزێکی بیانیی تێدا بەکارنەهاتووە، ئەمەش رەتی ئەو تۆمەتانە دەکاتەوە کە پێشتر لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بۆ ئەو جێگەیە هەبووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "یەکێکی دیکە لە بڕیارەکانی لیژنە ئەوەیە، کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێت قەرەبووی مادی و مەعنەویی شێخ باز و ئەو ناوچانە بکاتەوە کە زیانیان بەرکەوتووە لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکە".
ئەوەشی وتووە "دەبێت رێگری لە پێشێلکردنی ئاسمانی عیراقی بکرێت، یەکێک لە بڕیارەکان ئەوەیە کە عیراق لە رێگەی وەزارەتی دەرەوە هەموو هەنگاوەکان بگرێتەبەر بۆئەوەی ئەو بابەتانە دووبارە نەبنەوە و رێکاری پێویست بگیرێتەبەر بەرانبەر بەم هێرشانە".
باسی لەوەشکردووە "لیژنەکە هەم ئەنجام و هەم راسپاردەی هەیە، راسپاردەکانی ئەو لیژنەیە بریتییە لە شەش خاڵ، هەموو ئەو خاڵانەی تێدایە کە باسمکردن، رێکاری یاساییە، رێکاری دیپلۆماسییە، ئەم هێرشە لەسەر ئاستی عیراق سەرکۆنەکراوە، رەتکردنەوەی ئەو تۆمەتانەیە کە هێرشەکەی پێکراوە".
رۆژی یەکشەممە 13ی ئاداری 2022 ئێران بە مووشەک هێرشی کردە سەر شاری هەولێر، سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتە رایگەیاند، هێرشەکە ئەوان بوون و لەڕێگەی 12 مووشەکی بالیستییەوە ئەنجامیان داوە.
س،ر

بیروڕا