کوردستانی

هەواڵێکی خۆش لە کەشناسییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش لە کەشناسییەوە
مەودا میدیا-

دەستەی گشتیی كەشناسی عیراق ئاشكرایكرد پێشبینیدەكەن تاوەكو ناوەڕاستی مانگی ئایاری 2022 كەشی باراناوی بەردەوامی هەبێت، ئاماژە بەوەشکراوە پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك نزم دەبنەوە.

عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گشتیی كەشناسی بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی رایگەیاند "دۆخی بارانبارین لە ناوەڕاستی مانگی نیسانەوە دەستیپێكردووە، تاوەكو ناوەڕاستی مانگی داهاتووش بەردەوام دەبێت، بەڵام دیاریكردنی بە وردی قورسە كە چ كاتێك باران دەبارێت لەبەرئەوەی ئەو بابەتە پشت بە كاریگەری چڕی كەشی ئاسمان دەبەستێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە رۆژانی داهاتودا ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ناوچە جیاجیاكانی گرتووەتەوە قورس نابێت و ناگاتە ئاستی لافاو، ئاراستەكەشی لە دەریای سوورەوە دێت كە دەبێتە هۆی بارینی باران بەشێوەی مامناوەند".

بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گشتیی كەشناسی ئەوەشی خستەروو "لە رۆژانی داهاتوودا شەپۆلێكی نوێی بارانبارین لە رۆژهەڵاتی توركیاوە روو لە ناوچە جیاجیاكان دەكات و دەبێتە هۆكار بۆ دابەزینی پلەی گەرما".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan