کوردستانی

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت: ئەگەر ئەو هێزانەی ناو شنگال چۆڵی نەکەن پێویستە حکومەتی عیراق بە چەک دەریانبکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیوا عەبدولخالق تەڵعەت: ئەگەر ئەو هێزانەی ناو شنگال چۆڵی نەکەن پێویستە حکومەتی عیراق بە چەک دەریانبکات
مەودا میدیا-

 نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق رایدەگەیەنێت خاڵێکی رێککەوتنەکەی نێوان حکومەتی عیراقی و هەرێم ئەوەیە دەبێت هەرچی گروپی چەکدار لەناو شنگال هەیە بە پەکەکە-شەوە دەربچن لە شنگال، ئاماژەی بەوەشکرد ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه‌ ده‌رنه‌چن حكومه‌تی عیراق ناچارده‌بێت ده‌ریان بكات.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "خاڵێکی رێککەوتنەکەی نێوان حکومەتی عیراقی و هەرێم ئەوەیە دەبێت هەرچی گروپی چەکدار لەناو شنگال هەیە بە پەکەکە-شەوە دەربچن لە شنگال، بەڵام تائێستا ئەو خاڵە جێبەجێنەکراوە ئەو چەکدارانە لەوێ ماون".

ئاماژەی بەوەکرد "ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه‌ ده‌رنه‌چن حكومه‌تی عیراق ناچارده‌بێت ده‌ریان بكات هه‌تا ئێستا ئه‌و هێزه‌ به‌كارنه‌هاتووه‌ بۆ دەرکردنی ئەو چەکدارانەی ناو شەنگال، كێشه‌كه‌ هه‌تا ئێستا وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه‌".

باسی لەوەشکرد "بارودۆخی ناوچه‌كه‌ ئێستا كه‌ ده‌بینرێت جموجوڵی سوپای توركیا له‌ ناوچه‌كه‌ و له‌ شوێنه‌كانی كه‌ هێزی چه‌كداری په‌كه‌كه‌ی لێیه‌ شانبه‌شانی ئه‌ویش ده‌بێت حكومه‌تی عیراقی بڕیارێك ده‌ربكات كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه‌ چۆڵی نه‌كه‌ن واپێویست ده‌كات چه‌ك به‌كاربهێنێت بۆ ده‌ركردنی ئه‌و هێزانه‌ له‌ناو شنگال".

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت ئەوەشی خستووەتەڕوو "من ناتوانم له‌سه‌ر توركیا قسه‌ بكه‌م، شنگال سوپای عیراقی لێیه‌، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوپای عیراق له‌ ده‌وروبه‌ری شنگال له‌ناو شنگال ئاوا به‌ ئاسانی نییه‌ و بڕواناكه‌م رووبدات، به‌ڵام چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی شنگال له‌دوای رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هاتووەته‌سه‌ر ئه‌ستۆی حكومه‌تی عیراق چۆن بڕیارده‌دات و چاره‌سه‌ری ده‌كات ده‌بێت چاره‌سه‌ری بكات".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan