کوردستانی
تۆمەتبارێک بە بڕێک مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگەی دەروازەى نێودەوڵەتیی باشماخ دەستگیرکردنی تاوانبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر.
لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگەی دەروازەى نێودەوڵەتیی باشماخ هاتووە "ئەمڕۆ سێشەممە 26ی نیسانی 2022 کاتژمێر 6:45 خولەک لەلایەن یاریدەدەرێتی ئاسایشی باشماخەوە هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستان لەکاتی گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان و لەدەروازەی باشماخ بەناوی ( م ـ ع ـ ح) لەدایکبووی (١٩٧٠) دانیشتووی یەکێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەستگیرکرا کە پاش پشکنین دەرکەوت بڕی (1000گم) یەک کیلۆگرام مەوادی قەدەغەکراوی لەجۆری (تلیاک) لەژێر جلوبەرگەکەی حەشاردابوو، پاش دەستبەسەرداگرتنی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و تاوانبار رەوانەی دادگە کرا بەمەبەستی وەرگرتنی سزای یاسایی".

ئەوەش هاتووە "بەناوی بەڕێوەبەڕایەتیی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە سوپاس و دەستخۆیشمان بۆ کارمەندانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی باشماخ و هەروەک دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدەین بەهۆی چاوکراوەیی و شەونخونی هێزە ئەمنییەکانی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە بەردەوام دەبین لەڕێگریکردن لە هاوردەکردنی هەر کاڵایەکی قەدەغەکراو و نایاسایی".
س،ر
س،ر
بیروڕا