کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کۆمەڵێک کرێکار بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا کۆمەڵێک کرێکار بوونە قوربانی
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 120 مەتری شاری هەولێر لە رووداوێکی هاتوچۆدا کرێکارێک گیانی لەدەستدا و سێ کرێکاری دیکەش برینداربوون.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 26ی نیسانی 2022 کاتژمێر 9:00 لەسەر شەقامی 120 مەتری شاری هەولێر لە بەرانبەر فڕۆکەخانە تانکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی کە 36000 لیتر بەنزینی هەڵگرتبوو، شوفێرەکەی لەکاتی لێخوڕین خەوی لێدەکەوێت، بۆیە تانکەرەکە کۆنترۆڵی لەدەستدابوو چووبووە سەر شۆستەکە لەو شوێنە کۆمەڵێک کرێکار کاریان دەکرد".

ئاماژەی بەوەکرد "لە ئەنجامدا سەرجەم کرێکارەکان دەکەونە ژێر تانکەرەکەوە و بەوهۆیەوە کرێکارێک گیانی لەدەستداوە و سیانی دیکەش برینداربوون".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan