کوردستانی

بارانبارین بەردەوام دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بارانبارین بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی رایدەگەیەنێت بارانبارین تاوەکو سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوامی دەبێت، ئاماژە بەوەشدەکات کۆی گشتیی بارانبارینی ئەمساڵ لە شاری سلێمانی 385.7 ملمە.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی 5.9 ملم باران باریوە و کۆی گشتی بووە بە 385.7 بەراورد بە ساڵی پار تا ئەم بەروارە 401 ملم باران باریبوو".

 ئاماژەی بەوەشکرد "کاریگەریی ئەم شەپۆلە بارانبارینە بۆ ئەمڕۆ و سبەینێش بەردەوامی دەبێت بەشێوەی بارانی پچر پچڕ، هەندێکجاریش ئەگەری دروستبوونی هەورە بروسکە دەبێت، هەروەها بەشێوەیەکی گشتی تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو کەشوهەوا بە ناجێگیری دەمێنێتەوە".

بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی وتی "پلەکانی گەرما دابەزینی بەخۆیەوە بینیەوە و بۆ سبەینێش پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan