کوردستانی

حکومەت داوای چۆڵکردنی گوندێک دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەت داوای چۆڵکردنی گوندێک دەکات
مەودا میدیا-

شارەوانی هەولێر داوای لە دانیشتووانی گوندی (رەشکین)ی سەر بە پارێزگای هەولێر کردووە خانووەکانیان چۆڵبکەن بەهۆی دروستکردنی پرۆژەی نیشتەجێبوون لەو گوندە.

ئەمڕۆ سێشەممە 26ی نیسانی 2022  دانیشتووانی گوندی (رەشکین)ی سەر بە پارێزگای هەولێر گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی لە بەرانبەر ئەوەی لەلایەن شارەوانی هەولێرەوە داوایان لێکراوە گوندەکە چۆڵبکەن، بەهۆی ئەوەی پرۆژەی نیشتەجێبوونی لێ دروستدەکرێت.

دانیشتووانی گوندەکەش دەڵێن "بە هیچ شێوەیەک ئەو بڕیارەمان قبوڵ نییە و گوندەکەمان چۆڵ ناکەین و زەوییەکان هی خۆمانە و بەڵگەشمان هەیە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan