کوردستانی
حزبە کوردستانییەکان یاداشتێک دەدەنە سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک یاداشتێک سەبارەت بە کێشە و گرفتەکانی ئەو شارە رادەستی سێ سەرۆکایەتییەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.
بەختیار ئەحمەد، کارگێڕی محەلی کەرکوکی حزبی شیوعی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە کۆبوونەوەی حزبە کوردستانییەکاندا یاداشتێک نوسرا سەبارەت بە کۆمەڵێک دۆسیەی شاری کەرکوک بە بەڵگەوە ئەوانیش بریتین لە ئەو تەعریبکردنەی نەتەوەی کورد و لابردنی بەڕێوبەرە کوردەکان، هەروەها دۆسیەی ئەمنی و دامەزراندن".
ئاماژەی بەوەشکرد "یاداشتەکە دەدرێتە هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کورستان بۆ ئەوەی لەرێگەی حکومەتی عیراقەوە کاری لەسەر بکەن".
بەختیار ئەحمەد وتی "لیژنەیەک دیاریکراو بۆ ئامادەکردنی یاداشتەکە و لە چەند رۆژی داهاتوودا دوای ئامادەکردنی رادەستی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستانی دەکەین".