تەندروستی

شەش سیفەتی ئەو كەسانەی كە زیرەكییان لە ئاستێكی زۆر بەرزدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەش سیفەتی ئەو كەسانەی كە زیرەكییان لە ئاستێكی زۆر بەرزدایە
مەودا میدیا-

زیرەكیی زۆر یان ئاستبەرز، كەسێك لە كەسانی دیكە جیادەكاتەوە یان دەیكاتە كەسێكی باڵا و جیاواز، لێرەدا شەش سیفەت باسدەكەین كە تەنها لەو كەسانەدا هەیە خاوەن زیرەكییەكی ئاستبەرزن.

یەكەم: توانایەكی زۆری خۆگونجاندنیان هەیە
نەرمونیانن و توانای سەركەوتنیان لە بارودۆخە جیاوازەكاندا هەیە. زۆر توێژینەوە باس لەوەدەكەن كە زیرەكیی كەسەكان دەوەستێتە سەر توانای گۆڕانكاری لە هەڵسوكەوتیاندا بە ئامانجی سەركەوتن لەو ژینگەیەی تیایدا دەژین.

دووەم: دەزانن كە ئەو ئەو شتە نازانن
كەسانی زیرەك توانای ئەوەیان هەیە دان بەوەدا بنێن زانیاریی تەواویان نییە لەسەر هەر بابەتێك، ناترسن كاتێك دەڵێن "من ئەوە نازانم، بەڵام دەتوانم زیاتری لەسەر بخوێنمەوە بۆ ئەوەی بیزانم".

سێیەم: خۆویستیی زیاتر
ئەلبێرت ئەنیشتاین دەڵێت "زیرەكی زۆر و جیاوازم نییە، من تەنها خۆویستیی زۆرم هەیە". 

چوارەم: خاوەن عەقڵی كراوەن
كەسانی زیرەك عەقڵیان داناخەن بەڕووی بیرۆكە و دەرفەتی نوێدا، ئەوان بۆچوونە جیاوازەكان بەگرنگییەوە وەردەگرن، هەروەها بەڕووی چارەسەری جێگرەوەشدا عەقڵیان كراوەیە. 

پێنجەم: خاوەندارێتیی تایبەت
زۆرینەی ئەوانەی خاوەن زیرەكییەكی زۆرن حەزیان لە تێكەڵنەبوون و تەنهاییە، هەروەها توێژینەوەیەك دەریخستووە ئەوانەی زیرەكن كەمتر دڵمەندن لای زۆرینەی خەڵكی كاتێك تێكەڵی كۆمەڵگە دەبن.
 
شەشەم: توانای زۆریان لەسەر خودی خۆیان هەیە
كەسانی زیرەك لە رێگەی دانانی "پلانی ورد، روونی ئامانجەكان، دانانی پلانی جێگرەوە"ەوە توانای زاڵبوونیان بەسەر خودی خۆیاندا هەیە.

ک. ر.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب