تەندروستی

نەخۆشیی تای خوێنبەربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەخۆشیی تای خوێنبەربوون
مەودا میدیا- د. نازەنین عوسمان

نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، تای کرێما (قەرم) یاخود تای خوێنبەربوونی کرێمای کۆنگۆ (Crimean Cong Hemorrhagic virus)، ئەم ناوانە بۆ نەخۆشییەکی مرۆژەیی درمییە و هاوبەشە لەنێوان ئاژەڵ و مرۆڤە. یەکەم جار لە نیمچەدوورگەی قەرم دۆزراوەتەوە لە ساڵی 1940٠و لە کۆنگۆ وەک پەتا لە ساڵی 1969بڵاوبووە. 

لەو چەند رۆژەی دووایی چەند نەخۆشێک لە هەندێ شاری عیراق دەستنیشان کراوە. 
هۆکارەکەی ڤایرۆسێکە لە کۆمەڵی RNA  بەناویorthonairovirus   ئەم ڤایرۆسە بەهۆی گەنە لە ئاژەڵیکەوە بۆ ئاژەڵیکی دیکە دەگوازرێتەوە و بەشێک لە سووڕی ژیانی ئەو ڤایرۆسە لەنێو گەنە دایە. 

ئەم نەخۆشییە لە رێگەی ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و هەروەها لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤیش، لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ لە رێگەی راستەوخۆ بەتایبەتی بە تێکەڵبوون لەگەڵ ئاژەڵە ماڵییەکان وەکوو رەشە وڵاخ و مەڕ و بزن و گۆشتی خاو و خوێنی وە بە شیوەی ناڕاستەوخۆ لەرێگەی گەنە، بۆیە ئەوانەی تووشیان دێت زیاتر لە بەخێوکەری مەڕوماڵات، کوشتارگە،  گۆشتفرۆش، چێشتلێنەر ، کارمەندی تاقیگەکان ونەخۆشخانەکانن. گواستنەوەی لە مرۆڤ بۆ مرۆڤ لە رێگەی بەرکەوتەیان بە نەخۆش و پاشەڕۆی نەخۆش.  

لە ئاژەڵ نیشانەکانی دیار نییە وەک هەڵگرە، هەرچی لە مرۆڤە ماوەی تەنینەوەی لەنێوان 3 بۆ 7 رۆژە و لەسەرەتا بە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، سەرئێشە، سەرسووڕان، چاوسووربوونەوە، دڵتێکهەڵهاتن، ئازاری سک و لەش، لە حەفتەی دووەم نەخۆشییەکە هەندێ نیشانەی دیکەی لێبەدیار دەکەوێت بە تایبەتی خوێنبەربوون لە لووت، ژێر پێست و پەڵەی گەورەی شینبوونەوە لەسەر لەشی پەیدا دەبێت، لە شوێنی برین خوێنەکەی نامەیی و رێژەی مردنی بێچارەسەری خێرا بەرزە و دەگاتە 40% بە هۆی خوێنبەربوون و مەینیخوێن و جەڵتە.

بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم نەخۆشییە رێنماییکردنی شێوەی خۆپاراستن و وشیارکردنەوەی جەماوەر لە رێگەی راگەیاندن ومیداکاندا، چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵ، بازرگانی پێوەیان و بەخێوکردنیان و کڕینی گۆشتی باوەڕپێکراو وشێوەی بەکارهێنانی گۆشتەکانیان. 
رێنمایی تەندروستی و خۆپاراستن لەلایەن بەرکەوتەی نەخۆشەکان چ لە نەخۆشخانە و چ لە ماڵ.

 ک. ر.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب