کوردستانی

تەقینەوەی بۆمبێک دوو برا دەکاتە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەقینەوەی بۆمبێک دوو برا دەکاتە قوربانی
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانی ئەمڕۆ لە لە گوندی ئیسڵاح سەربە ناحیەی جەلەولا بۆمبێکی چێندراو تەقییەوە و بەهۆیەوە دووبرا برینداربوون.

عەمید کەمال مەحمود، فەرماندەی لیوای 5ی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی کوڵەجۆ بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 8:45 خولەک لە گوندی ئیسڵاح نزیک چەمی سیروان بۆمبێکی چێندراو تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە دووبرا برینداربوون".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو دووبرایە ناویان (غەسان و مونزیر راشد)ن برینی یەکێکیان سەختە و ئەوی دیکەیان تەندروستی باشە".

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "کە چەند ساڵێک پێش ئێستا باوکی ئەو دوو کوڕە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژراوە، هەروەها بۆمبەكەش لە نزیک باخەکەی ئەوان دانراوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان