کوردستانی

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆبێتەوە و لەبارەی بەرنامەی سیاسی یەکێتیەوە گفتوگۆ بکات.

رزگار حاجی حەمە، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی شوباتی 2020 کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "کۆبوونەوەی ئەمڕۆ تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەسەر بەرنامەی سیاسی یەکێتی، هەروەها ئەو بابەتانە دەخاتە ناو بەرنامەکانیەوە کە زیاتر خزمەت بە کۆمەڵگە و گەنجان و ژنان بکات".

رزگار حاجی حەمە وتی "پرۆگرامی ئەمجارەی یەکێتی جیاوازە و تازەگەری زۆرپێوە دیارە و رەنگدانەوەی دەبێت لە هەموو بوارەکان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان