کوردستانی
هەولێر؛ پێنج تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی هەولێر پێنج کەسی بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرد و هەروەها دەستی بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانەکەشیدادەگرێت.
پۆلیسی هەولێر پێنج کەسی بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرد و هەروەها دەستی بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانەکەشیدادەگرێت.
ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد "ئەو کەسانە لە خانوویەکی تەواونەکراودا لە گەڕەکی منارەی هەولێر مادەی هۆشبەریان بەکارهێناوە".
باسی لەوەشکردووە، ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکراون ناویان، (م. ع. ر.) و (ی. م. ع.) و (ی. ع. ا.) (ا. م. ع.) و (م. م. ح.) بووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەدا پۆلیسی هەولێر دەستیگرتووە بەسەر بڕێک مادەی جۆری (کریستاڵ و جامایکا) هەروەها دوو 50 هەزار دیناریی ساختە.
ر. ئ.
بیروڕا


