کوردستانی
پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا و 11ی دیکەش برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند "لە رووداوی وەرگەڕانی زیلێکی پێشمەرگە لە سەر رێگەی چەمچەماڵ- کەرکوک پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون".
شەریف رەحم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "کەمێک لەمەوبەر لە سەر رێگەی چەمچەماڵ کەرکوک، نزیک (مەنیلە)، ئۆتۆمبێلێکی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەی پێی دەوترێت (زیل) وەرگەڕاوە پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا و ژمارەیەک پێشمەرگەی دیکەش بریندارن".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەداخەوە یەکێک لە پێشمەرگەکان گیانی لەدەستداوە و ئەوانی دیکەش برینداربوون و سەرجەمیان بۆ نەخۆشخانەی فریاکوتنی چەمچەماڵ گوازراونەتەوە و ئەگەر پێویست بکات دەیانگوازینەوە بۆ سلێمانی".
بەگوێرەی زانیارییەکانی مەودا میدیا ژمارەی پێشمەرگە بریندارەکان 11 پێشمەرگەن.
ر. ئ.

بیروڕا