کوردستانی
تەندروستیی گەرمیان پلانی رۆژانی جەژنی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان رێنماییە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی بۆ رۆژانی پشووی جەژنی رەمەزانی بڵاوکردەوە کە لەم خاڵانەی خوارەوە پێکهاتوون:
1. دانانی لێژنەی بەدواداچوون لە سەرجەم بەرێوەبەرایەتیی گشتی و نەخۆشخانەکان.
2. بۆ هەرکارێکی پێویست و لەناکاو پێویستە هێڵی گەرمی پەیوەندی هەبێت.
3. لەکاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی و تاقیگەیی کراوەبن لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان.
4. پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە بەردەوامی ئێشکگری.
5. هاتنەژوورەوەی راگەیاندن تەنها لەڕێگەی راگەیاندنی بەڕێوەبەراتییەکان دەبێت.
6. ئاماری رۆژانە دەبێت لەماوەی 24 کاتژمێر لەڕێگەی پەیوەندی لە (8:00)ی بەیانی تاکوو (8:00) بەیانی رۆژی دوایی رەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەراتییە گشتییەکان.
7. رۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەکان رەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان.
8. ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین و سوتەمەنییەکان بکرێت.
9. بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پرۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراک بکرێت.
10. هێڵەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت و وەڵام بدرێتەوە.
11. نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکیەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیارییەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکرێت.
12. سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بەشێوەی ئێشکگری کراوە بێت.
13. سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بەشێوەی ئێشکگری کراوە بێت.
14. تیمەکانی فریاگوزاری و هێڵی (١٢٢) بەردەوام دەبن لە ئەرك و کارەکانیان بەشێوەی (24) کاتژمێری و هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.
15. تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازراوەکان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام بن لە بەدواداچوونەکانیان بەشێوەی ئێشکگری.
16. پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام بێت.
17. بەردەوام بوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکانی پشکنینی کۆرۆنا و چارەسەری.
18. دانانی میکانیزمێکی گونجاو بۆ پێدانی ڤاکسین لە رۆژانی پشوو لەکاتی پێویست.
س،ر

بیروڕا