تەندروستی

دوو نیشانەی دەم نابێت پشگوێبخرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو نیشانەی دەم نابێت پشگوێبخرێن
مەودا میدیا-

نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم نەخۆشییەكی درێژخایەنە كە بە (بكوژی هێواش) ناسراوە، كە كەسی تووشبوو رێژەی شەكری خوێنی بەرز دەبێتەوە و چەند نیشانەیەكی تێدا دەردەكەوێت، دەكرێت لەڕێگەی دوو نیشانە لە دەمدا نەخۆشییەكە دیاری بكرێت.

یەکەم: وشكیی دەم
وشكبوونی دەم و زۆر خواردنەوەی ئاو، هەروەها زو میزكردن نیشانەن بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە و بەرزی رێژەی گلوكۆز لە خوێندا، ئەم نیشانەیش زیاتر لە بەیانیاندا هەستی پێدەكرێت كە دەم و گەر و وشك دەبێت.

دووەم: بۆنی ناخۆشی دەم
ئەمە نیشانەیەكە كە پزیشكان پشتگوێی ناخەن، كاتێك دەم بڕی پێویست لە لیك بەرهەمناهێنێت بەهۆی گرفتێكی تەندروستییەوە، بەكتریای زیاتر لە دەمدا كۆدەبێتەوە و بۆنی ناخۆشی دەم دروستدەبێت.

تێبینی؛ مەرج نییە هەموو كاتێك وشكیی دەم و بۆنی ناخۆشی دەم لە ئەنجامی نەخۆشی شەكرە بێت، دەكرێت بە هۆكاری تر بێت، بەڵام ئەگەر لەگەڵیدا هەستت بە نیشانەكانی دیكەی شەكرە كرد وەكو تینویەتی، لێڵبونی بینایی، وشكبوونی پێست، مێرولەكردنی دەست و قاچ، لەدەستدان یان زیادبوونی كێش و ماندوێتی پێست، باشترە پشكنین ئەنجامبدەیت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب