تەندروستی

قارچک و سوودە گرنگەکانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


قارچک و سوودە گرنگەکانی
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

قارچک یەکێکە لە رووەکە گرنگەکان کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و مادە گرنگەکان کە سوودی گرنگی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، بەڵام هەندێک جۆری قارچکیش زیانی بۆ تەندروستی هەیە بە تایبەت ئەو جۆرەی لەژێر دار بی دەڕوێت.

خواردنی قارچک سوودی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ، بەڵام دەبێت ئاگاداری ئەوەبیت کە قارچک دەبێت تازە بێت، چونکە خراپ بوونی قارچک دەبێتە هۆی ژەهراوی بوون جەستە.

خواردنی قارچک رێگری دەکات لە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە، رێژەی شەکر لە خوێندا رێک دەخات، رێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی شەکری خوێن.

قارچک چارەسەری کەم خوێنی دەکات، ئەو کەسانەی کەم خوێن دەبێت گرنگی بە خواردنی قارچک بدەن، هەروەها رێژەی چەوری خوێن و کۆڵیسترۆڵ رێکدەخات.

قارچک دژە شێرپەنجەیە، رێگری دەکات لە گەشەکردنی خانەکانی شێرپەنجە، پیاوان دەپارێزێت لە تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات.

قارچک سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین D و کالیسۆمە، دەبێتە هۆی پاراستنی ددانەکان و بەهێزبوونی ماسولکەکان، هەروەها دەبێتە هۆی دابەزاندنی فشاری خوێن.

لە هەرێمی کوردستان لە رێگەی خانووە پلاستیکییەکانەوە بەرهەم دەهێنرێت و دەخرێنە بازاڕەکانەوە بۆ فرۆشتن، ئەمەش وادەکات لە هەر چوار وەرز هەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب