عیراقی
مەودا میدیا زانیاری نوێ سەبارەت بە کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمانی عیراق بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەگەر هەیە سبەی پەرلەمانی عیراق بۆ دەنگدان بە کابینەی نوێی حکومەت کۆبێتەوە کە محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆکایەتی دەکات و پەرلەمانتارێکی عیراقیش دەڵێت "تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوە دیارینەکراوە".
شیروان میرزا، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق سەبارەت بە کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمان بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا سەرۆکایەتی پەرلەمان هیچ وادەیەکی کۆبوونەوەی دیاری نەکردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "تاوەکو ئێستا رێککەوتنی تەواو نەکراوە لە نێوان لایەنەکان، بۆیە لەو بڕوایەدا نیم کۆبوونەوەی سبەینێ ئەنجام بدرێت".
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو "وەفدی کوردی تاوەکو ئێستا لە بەغدان لایەنە سیاسییەکان و عەللاوی دەبینن، بەڵام تاوەکو ئێستا پێناچێت گەیشتبێتنە هیچ رێککەوتنێک".