کوردستانی
ماوەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی کەم دەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت بەھۆی گرفتێكی تەكنیكی ماوەی پێدانی كارەبا كەمدەبێتەوە و تیمەكان سەرقاڵی كاركردن، بۆ ئەوەی لە 12 كاتژمێری داھاتوودا دۆخی كارەبا ئاسایی بكرێتەوە.

لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی كوردستان ر ایگەیاند "بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لەوێستگەی داناغاز بۆ ماوەی 12 کاتژمێر800 مێگاوات کارەبا کەم دەکات".
روونیشیکردووەتەوە "بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لە وێستگەی داناغاز بڕی هەناردەکردنی غاز بۆ هەردوو وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە چەمچەماڵ و هەولێر کەمی کرد، بەمەش بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا لەهەرێمی کوردستان بەبڕی 750- 800 مێگاوات کارەبا کەمی کردووە. دوای کەوتنەوەی گرفتەکەی داناغاز تیمەکانی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتیەکان لەگەڵ کۆمپانیای داناغاز سەرقاڵی چارەسەرکردنی دۆخەکەو رێکخستنەوەی سیستمی دابەشکردنی کارەبان و بڕیارە لەماوەی 12 کاتژمێری داهاتوودا دۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە".