عیراقی

سەرۆکی پەرلەمانی عیراق وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی دیاریکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی پەرلەمانی عیراق وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی دیاریکرد
مەودا میدیا-

سه‌رۆكی پەرلەمانی عیراق وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی دیاریکرد بۆ باسکردن لە متمانەدان بە کابینەی نوێی حکومەت کە محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆکایەتی دەکات.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عیراق لە راگەیاندراوێکدا داوای کردووە رۆژی دووشه‌ممه‌ 24ی شوبانی 2020 دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق کۆببێتەوە، بە مەبەستی تاووتوێکردن و دیاریکردنی رۆژی دەنگدان بە کابینەی نوێی عیراق بە سەرۆکایەتی محەمەد ته‌وفیق عەللاوی.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو محەمەد تۆفیق عەللاوی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی عیراق رایگەیاندبوو کە رۆژی دووشەممە کابینەکەی رادەستی پەرلەمان دەکات.
Qaiwan
Qaiwan