تەندروستی
نوێ و گرنگ.. خواردنەوەی قاوە تەمەنتان درێژدەكات و لەم نەخۆشیانەش دەتانپارێزێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- گوڵان بەرهەم
ئەوانەی عاشقی خواردنەوەی قاوەن، لەمەودوا ئەو هۆكارەیان هەیە هەركات بیانەوێت كوپێك قاوە بخۆنەوە، ئەویش بەهۆی ئەو سوودە تەندروستیییانەی لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی زانستییەوە سەلمێنراوە. بەو شێوەیەش دەركەوتووە لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوانەی قاوە دەخۆنەوە تەمەنیان لەو كەسانە درێژتر و تەندروستترە كە قاوە ناخۆنەوە.
توێژینەوەیەكی زانستیی نوێ دەریخستووە خواردنەوەی قاوە كاریگەریی زۆری لەسەر دەرفەتی تەمەنێكی درێژتر هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا مەترسییەكانی تووشبوون بە چەندین نەخۆشی لەسەر مرۆڤ كەمدەكاتەوە.
بەپێی دوایین دەرئەنجامەكانی توێژینەوەیەك كەوا "پەیمانگەی نیشتمانی بۆ شێرپەنجە و پەیمانگەی نیشتمانی بۆ تەندروستی و كۆلیژی فێنبێرگ بۆ پزیشكی لە زانكۆی نۆرس وۆسترن" لەبارەی ئەو كەسانەی قاوە دەخۆنەوە كاریگەرییە ئەرێنییەكانی لەسەر مرۆڤ رایانگەیاندووە "خواردنەوەی قاوە رۆڵی كاریگەری لە كەمكردنەوەی مەترسییەكانی تووشبوون بە چەندین نەخۆشی لەسەر بە تەمەنەكان هەیە، بۆ نموونە نەخۆشییەكانی دڵ، شەكرە و بەرزبوونەوەی فشار، هەروەها هەندێك لەو نەخۆشییە مەترسیدارانەی كەوا پەیوەندییان بە شێرپەنجەوە هەیە".
بەپێی دەرئەنجامی توێژینەوەكە خواردنەوەی قاوە بۆ هەموو كەسێك بەسوودە، جگە لە "ژنانی سكپڕ، چونكە منداڵە لەدایكنەبووەكەی سكیان توانای خواردنەوەی ئەو خواردنەوەیان نییە كەوا مادەی كافایینیان تیادایە و ئەوەش زیان بە كۆرپەلەكە دەگەیەنێت".
ئەوەش روونكراوەتەوە "خواردنەوەی قاوە بە بەردەوامی دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی مەترسییەكانی نەخۆشیی شێرپەنجە بە رێژەی 20% و مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ بە رێژەی 5%".
"خواردنەوەی قاوە یامەتیدەرە لە كەمكردنەوەی مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم بە رێژەی 20%، كەمكردنەوەی مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی باركنسۆن بە رێژەی 30%"، بەپێی دەرئەنجامەكانی توێژنەوە زانستییەكە.
سەبارەت بە بڕی خواردنەوەی قاوە لە رۆژێكدا، ئاماژە بەوەكراوە "خواردنەوەی زۆری قاوە مەترسیی نییە تەنانەت ئەگەر لە رۆژێكدا رێژەكەی بگاتە 8 كوپ قاوەش".
گ.ب