کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی دەچێتە هەولێر... مەودا میدیا وردەكاری ئاشكرا دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستی مەودا میدیا كەوتووە بڕیاری سبەینێ دووشەممە هاوسەرۆكی یەكێتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكدا لە بارەی دۆخی ئێستای عیراق له شارى هەولێر كۆببنەوە.
مستەفا چاوڕەش، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "داواكراوە سبەینێ دووشەممە حزبەكان لە هەولێر بەشدار كۆبوونەوەیەك بكەن لە بارەی دۆخی ئێستای عیراق و سەرهەڵدانەوەی داعش لە چەند ناوچەیەك".
ئاماژەی بەوەشكرد "بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی دەچێتە هەولێر و پێكەوە لەگەڵ حزبەكانی تر كۆدەبنەوە".
لە بارەی كۆبوونەوەی دوو قۆڵی بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەركردایەتی وتی "جارێ دیار نییە بەڵام خۆیان دەتوانن پێكەوە كۆببنەوە".