تەندروستی
بەر لەوەى قاوە بخۆیت ئەم راستیانەى لەبارەوە بزانە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندازیارێکی خۆراک دەڵێت "قاوە ئەگەر بە بڕی گونجاو و لە کاتی گونجاو و بەپێی تەمەن و تەندروستیی مرۆڤ بخورێت سوودی زۆری هەیە بۆ مرۆڤ".
لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک دەڵێت "قاوە هۆکارە بۆ زیادکردنی چالاکی مێشک و تەرکیز زیاد دەکات و دەبێتە هۆى رەواندنەوەی خەو لە چاوەکان، مەترسی نەخۆشی شەکرە کەم دەکاتەوە و چەوری گورچیلە کەم دەکات".
ئاماژە بەوەشدەکات "جگە لەمانەى سەرەوە، قاوە دەبێتە هۆى کەمکردنەوەی شێرپەنجەی جگەر، هەروەها یارمەتی دەرە بۆ کەمکردنەوەی رادەی گرژی و هەست بە نائومێدی کردن، یارمەتی کرداری هەرسکردن دەدات و هەرس رێکدەخات و چالاککەرە بەتایبەتی بۆ ئەوکەسانەی وەرزش دەکەن".
باسی لەوەشكردووە، قاوە هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی کێش و ئازاری جەستە و رێگرە لە دروستبوونی بەردی گورچیلە، چونکە کافائین میزهێنەرە و بەهۆیەوە بەرد و لم فڕێ دەدات، گرفتی سوڕی مانگانە کەم دەکاتەوە و دەبێتە هۆی کەمبوونی رۆشتنی خوێن لە کاتی سوڕی مانگانەدا و سوڕی خوێن چالاک دەکات.
- قاوە پێویستە رۆژانە بۆ مرۆرڤی تەندروست ( 1 -3) کوپ زیاتر نەخوات.
- نابێت منداڵی خوار (15) ساڵ بیخوات.
- ئەو کەسانەی پەستانی خوێن یان بەرزە یان نەخۆشی دڵیان هەیە نابێت قاوە. بخۆن.
- ئەو کەسانەی کێشەی گەدە و ریخۆڵەیان هەیە نابێت بیخۆن لەبەر بوونی کافایین.
- لە تەمەنی سەرو (40) ساڵ نابێت رۆژانە لە دوو کوپ زیاتر قاوە بخورێت.
زیانەکانی قاوە ئەگەر بە بڕی زۆر بخورێت.
-بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و سەر ئێشە.
- دەبێتە مادەیەکی ژەهراوی و کۆئەندامی دەمار دەهەژێنێت.
- دەبێتە هۆی کەم خەوی و لەرزین و گرژبوونی ماسولکەکان و شێواوی لە قسەکردن دا.
- دەبێتە هۆێ خێرا لێدانی دڵ.
- دڵ تێکهەڵهاتن و کەمی حەوانەوە.
- زۆر میزکردن.
ر. ئ.

بیروڕا