کوردستانی

قوباد تاڵەبانی: خەمی یەكەممان تەندروستی هاوڵاتیانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی: خەمی یەكەممان تەندروستی هاوڵاتیانە

مەودا میدیا-

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم سەرپەرشتی كۆبوونەوەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنای كرد و لە كۆبوونەوەكەدا ئامادەكارییەكان و چۆنییەتییان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بارودۆخەكە، لەگەڵ پێداویستییەكان و زەمینەی سەرخستنی رێوشوێنەكانی رووبەڕووبوونەوەی مەترسی و ئەگەرەكان، خرانە بەرباس.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆببوەوە و داوای لە لایەنی تەندروستی كرد "هەوڵی زیاتر بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سنورەكان بدەن و ئامادەیی حكومەتی هەرێمی خستەڕوو بۆ هاوكاری و دابینكردنی پێداویستییەكان لەوبارەیەوە، هەروەها رایسپاردن بەردەوام بن لە پێدانی زانیاری و ڕێنمایی بە هاووڵاتیان لەبارەی چۆنییەتی خۆپاراستنەوە لەرێگەی بەرێوەبەرایەتییەكانی تەندروستیییەوە".

ئەوەش خرایەڕوو "تائێستا هەرێمی كوردستان پاكە لە پەتای كۆرۆنا و ئەوەی هەیە هەوڵی پێشگرتن و بەرەنگاربوونەوەی ئەگەرە، كە لەزۆربەی وڵاتانی جیھان پیادە دەكرێت، هەر لەم میانەیەشدا قوباد تاڵەبانی جەختی كردەوە سەلامەتی و تەندروستی ژیانی هاووڵاتیانی كوردستان خەمی یەكەمی حكومەتە و لەو پێناوەشدا هیچ درێغییەك ناكات".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان