کوردستانی
بڕیار لەسەر ئەو كچە 7 ساڵە درا كە دەستدرێژی كرابوە سەر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بریاریدا ئەو كچە تەمەن 7 ساڵەی دەستدرێژی كرابوە سەر بگەرێتەوە بۆ قوتابخانە.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە "لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کەیسی قوتابی لاڤان لوقمان ، کە لە 3ی نیسانی 2019 رووبەڕووی تاوانێکی قێزەوەن هاتبووە دەگەڕێتەوە بۆ قوتابخانە".
ئاماژە بەوەش كراوە "بەمەبەستی گەڕاندنەوەی بۆ قوتابخانە لیژنەیەکی وەزارەتی پەروەردە بە سەرۆکایەتی وەزیری پەروەردە و ئەندامێتی راوێژکارانی وەزارەت و بەڕێوبەری گشتی پەروردەی هەولێر و بەڕێوبەری گشتی ئەزموونەکان و بەڕێوبەری گشتی باخچە و فێرکردنی بنەڕەتی پێکهنێراوە".
باس لەوەش كراوە "گەڕاندنەوەی لاڤان لوقمان بۆ هەر قوتابخانەیەک کە باوکی دەستنیشانی بکات لە هەولێر، نمرەکانی وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندنی رابردووی ، قۆناغی دووەم ، بۆ وەرزی دووەمیش حساب بکرێت لە بۆردی نمرەکان و ساڵی خوێندنی 2018 ـ 2019 ، بە دەرچوو ئەژمار بکرێت، بەزوترین کات بگەڕێتەوە بۆ قوتابخانە و نمرەی وەرزی دووەمی ئەمساڵی بۆ وەرزی یەکەمیش ئەژمار بکرێت" .
هەروەها " بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی هەولێر ڕاسپێردرا کە تەواوی پاڵپشتی زانستی و فێرکاری بۆ قوتابی ناوبراو دابین بکرێت"