کوردستانی
كێشەی كارەبای نیشتمانی چارەسەركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاسایی بوونەوەی كارەبای نیشتمانی راگەیاند دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ كێشە بۆ وێستگەی داناغاز دروستبوو.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە "دوای ئەوەی بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە وێستگەی داناغاز بەرهەمهێنانی غاز كەمبووە و بەهۆیەوە بەشێك لە بەرهەمهێنانی كارەبا كەم بوەەوە، توانرا كێشەكە چارەسەر بكرێت".
ئاماژە بەوەشكرا "ئێستا كارەبای نیشتمانی گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی خۆی و لایەنە پەیوەندیدارەكان بە زووترین كات كێشەكەیان چارەسەركرد".