عیراقی

بیمەی بێكاری دەستی پێكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بیمەی بێكاری دەستی پێكردەوە
مەودا میدیا-

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت بیمەی بێكاری بۆ هەزار هاوڵاتی بێكار گەڕاوەتەوە و دەشڵێت پێدانی ئەو بیمەیە بەردەوام دەبێت و هەر كەس كاری نەبێت دەتوانێت خۆی تۆمار بكات.

جەمال شوكر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ماوەی رابردوو هەوڵێكمان دەستپێكرد لەگەڵ وەزیری كاری عیراق بۆ ئەوانەی كە بێكارن و هیچ كارێكیان نییە بیمەی بێكاریان پێ بدرێت تا ئەو كاتەی كار پەیدا دەكەن".

ئەوەشی خستەڕوو "پێشتر هەزار كەس كە ناویان تۆماركردوو بۆ بیمەی بێكاری ناویان گەڕاوەتەوە و دوای وردبینی لە ناوەكان مانگانە بڕی 170 تا 200 هەزار دیناریان پێدەدرێت".

هەروەها وتی "نوسینی ناو بەردەوام دەبێت و مەرجیش تەنیا ئەوەیە ئەو كەسە كاری نەبێت بەڵام ئەمە تەنها بۆ هاوڵاتیانەی عیراق و هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە".



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان