کوردستانی
پارتی پۆستەكەی عەتا شێخ حەسەنى لە سلێمانی پڕكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارتی دیموكراتی كوردستان پۆستەكەی عەتا شێخ حەسەنی پڕ كردووە وەك وتەبێژی حزبەكەی لە سلێمان و هەڵەبجە.
فارس نەورۆڵی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای مردنی شێخ عەتا كە پۆستی وتەبێژی پارتی هەبوو لە سلێمانی و هەڵەبجە، بەندە كراوەتە وتەبێژی پارتی لە سلێمانی".
ئەوەشی خستەڕوو "پێشتریش بەندە وتەبێژی پارتی بووە لە سلێمانی و هەڵەبجە بەڵام ماوەیەك شێخ عەتا ئەو پۆستەی بەڕێوەدەبرد و ئێستا دوای مردنی ئەو، پۆستەكە بە من دراوەتەوە".
دوو هەفتە پێش ئێستا عەتا شێخ حەسەن ئەندامی سەركردایەتی و وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دواییكرد.