کوردستانی
بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە کچێک گەنجێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کچێک کردبوو دواتر کچەکە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ هەینی 13ی ئایاری 2022 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "دوای ئەوەی 19ی نیسانی 2022 باوكێک سکاڵای تۆمارکرد کە کچەکەی بە ناوی (ئاریان محەمەد) دیارنەماوە دواتر دوای گەڕان لە رۆژی 21ی نیسانی 2022 تەرمی کچەکە لە بینایەکی تەواونەکراو لەسەر رێگەی کەرکوک دۆزرایەوە".
ئاماژەی بەوەکرد "دوای بە دواداچوون پۆلیسی هەولێر دەرکەوت کەسێک هەبووە بەردەوام هەڕەشەی لەو کچە کردووە، دوای لێکۆڵینەوە توانیمان ئەو کەسە بدۆزینەوە و شوێنەکەی دەستنیشان بکەین و دەستگیری بکەین لە سنووری ئیدارەی راپەڕین".
باسی لەوەشکرد "لەکاتی لێکۆڵینەوەدا گەنجەکە دانی ناوە بە تاوانەکەیدا و بەهۆی هەڕەشەی ئەوەوە کچەکە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، هەروەها لەکاتی دەستگرتن بەسەر مۆبایلەکەیدا دەرکەوتووە چەندین وێنەی کچی دیکەی لایە و هەڕەشەی لێکردوون".
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر داواشی لە کچان و کوڕان کرد هەرکەسێک تووشی کێشەیەکی لەوشێوەیە بێت پێش ئەوەی پەنا بۆ خۆکوشتن ببەن بێنە لای پۆلیس تا هاوکاریان بێت لە چارەسەکردنی کێشەکە.
س.ر