کوردستانی
لە مەرزێكەوە هاوڵاتی ئێرانی بەبێ پشكنین دێنە خاكی عیراق و هەرێمی كوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی هەندێ زانیاری لە مەرزی مونزەریە لە سنوری خانەقین بەبێ پشكنین هاوڵاتی دێنە ناو خاكی عیراق و لەوێشەوە داغڵی هەرێمی كوردستان دەبن ئەوەش لەكاتێكدایە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتی ئێران بڵاوبووەتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە مەودا میدیا دراوە لە مەرزی مونزەریەی سنوری خانەقین لە پارێزگای دیالە، هاوڵاتیانی و گەشتیارانی ئێرانی بەبێ پشكنین دێنە ناو خاكی عیراق و لەوێشەوە داغڵی ناو هەرێمی كوردستان.
هەرچەندە پارێزگاری دیالە رەتی كردەوە هاوڵاتی بەبێ پشكنین لە ئێرانەوە داغڵی خاكی عیراق بوبێت و لەوێشەوە بۆ ناو هەرێمی كوردستان ، بەڵام ئەمڕۆ یەكشەممە فارس محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دیالە رایگەیاند "لە سبەینی دووشەممەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ هاتووچۆ و كاری ئاڵوگۆڕ بازرگانی لە مەرزەكە رادەگیرێت".
ئەوەش لە كاتێكدایە حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو بە فەرمی بڕیاریدا هاتووچۆو هاوڵاتیان لە مەرزی باشماخ و پەروێزخان رابگرێت.