تەندروستی

بەئارایشت كردن خۆتان پیر مەكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەئارایشت كردن خۆتان پیر مەكەن
مەودا میدیا-

زۆربەی خانمان بە دووبارەكردنەوەی چەندین هەڵەی ماكیاژكردن خۆیان زیاتر بەرەو پیر بوون دەبەن لەم چوار خاڵەدا ئاشناتان دەكەین بەو هەڵانە:
یەكەم: سپیاوی زۆر
بە پێی لێكۆڵینەوەیەك لێدانی یەك چینی سپیاو هۆكارە بۆ ئەوەی كە بە چەند چركە هەموو روخسارتان ژەهراوی بكات، هەوڵ بدەن كەمتر سود لە سپیاو وەربگرن لەبری ئەوە بەڵكو سود لە كرێمی تەڕ و ڕەنگدار وەربگرن.

دووەم: هەڵبژاردنی مۆدێلی هەڵەی قژ
هەڵبژاردنی مۆدێلی قچی جوان و گونجاو، جوانیتان دوو هێندە دەكات و ئەگەر وەها نەكەن جوانیتان لەناو دەبەن كاتێك تەمەنتان تێپەڕ دەبێت حەزدەكەیت جوانتر دەربكەویت، دەبێت قژتان كورت بكەنەوە، قژی زۆر و خاو كاریگەری گەنجێتی جێناهێڵێت.

سێیەم: پەستان
كۆنترۆڵ و چارەسەرنەكردنی پەستان كاریگەری نەرێنی لەسەر جوانی دەبێت، جسم لەپاش تەحەمول كردنی فشار و پەستان جوانیەكەی لەدەست دەدات و هەرگیز بۆ جوانی سەرەتا ناگەڕێەوە.

چوارەم: رەنگ كردنی قژەكان
ڕەنگكردن یان مێش كردنی قژەكان بە یەكێك لە هەلەَ بژاردەكان ناودەبرێت، قژی وشك و سوتاو ڕوخساری جوان و گەنجێتی بەئێوە نادات.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان