کوردستانی
عەللاوی بەڵێنێكی بە هەرێمی كوردستان داوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت رازی بووە بەوەی كورد خۆی وەزیرەكانی دیاری بكات بۆ حكومەتەكەی.
جەمال كۆچەر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیى كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیا راگەیاند "لە گفتوگۆی چەند رۆژی رابردوو كە سەردانی بەغدامان كردبوو محەمەد عەللاوی سەرۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت بەڵێنی ئەوەی پێداوین كە كورد پۆستەكانی خۆی دیاری بكات".
ئەوەشی خستەڕوو "عەللاوی دوێنێ شەممە ئەو بەڵێنەی بە وەفدی لایەنەكان داوە و پێی وتین خۆتان ئەو كاندیدانە دیاری بكەن كە بۆ پۆستەكانتان دائەنرێت لە كابینەكەمدا".
باسی لەوەش كرد "ئەو بەڵێنەكەی پێداوین بەڵام نازانم ئایا پەشیمان دەبێتەوە یان بەڵێنی كۆتاییە، ماوەتەوە سەر ئەوەی كە كاندیدانە بدرێنە سەرۆكی حكومەت".