کوردستانی
تەقینەوەی مین منداڵێک دەکاتە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
منداڵێکی خەڵکی قەسری شیرین بە هۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەری هەشت ساڵەی ئێران و عیراق گیانی لە دەستدا.
بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ، ئێوارەی ڕۆژی شەممە 22ی شوباتی 2020 بەهۆی تەقینەوەی مینێک لە سنووری خوسرەوی شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان منداڵێکی تەمەن 12 ساڵ بە ناوی "پەیام رۆستەمی" گیانی لە دەستداوە.
موراد عەلی تاتار، قائیمقامی شاری قەسری شیرین لەوبارەوە ڕایگەیاندووە "کە ئەو منداڵە یەکێک لە شوانەکانی نیشتەجێی ئەو ناوچەیە".