کوردستانی
تاوتوێی شایستە داراییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ وەزیری بەرگری عیراق کۆبێتەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی تایبەت بە هێزەکانی پێشمەرگە.
میران بەکر، سکرتێری نوسینگەی رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە کە پێکهاتوون لە وەزیری پێشمەرگە و ئەمیندار و بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا و تیمێک لە پسپۆڕی دارایی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا دەکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد "بڕیارە شاندی وەزارەتی پێشمەرگە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ لەگەڵ وەزیری بەرگری عیراق کۆببنەوە".
میران بەکر وتی "کۆبوونەوەکە سێ تەوەری سەرەکی لەخۆ دەگرێت یەکێک لەو تەوەرانە گفتوگۆکردنە لەسەر شایستە داراییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە پێشتر لە بوودجە ئاماژەی پێکرابوو، هەروەها تەوەری دووەم قسەکردنە لەسەر پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنەی لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق هەیە بە تایبەت لە ناوچە کێشە لەسەرەکان".
هەروەها وتیشی "تەوەری سێیەم تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەسەر کاراکردنەوەی ئەو لیژنە سەرەکی و لاوەکییانەی کە پێشوتر لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عیراق هەبوون".