کوردستانی

پێشمەرگەیەک بەهۆی نەخۆشییەوە لە کارەکەی دوور دەخرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشمەرگەیەک بەهۆی نەخۆشییەوە لە کارەکەی دوور دەخرێتەوە
مەودا میدیا-

پێشمەرگەیەک دوای ئەوەی بەهۆی نەخۆشییەوە ناتوانێت بچێتەوە بۆ دەوام لەسەر کارەکەی دوور دەخرێتەوە داوا دەکات کە حکومەت مووچەکەی بۆ بگەڕێنێتەوە و خانەنشینی بکات.

پێشمەرگەیەک دوای ئەوەی لە کاتی دەوامیدا توشی رووداوێکی کەوتنە خوارەوە دەبێت و بریندار دەبیت بەهۆی ئەوەی زیانێکی زۆر بەر قاچی کەوتووە ناتوانێت بچێتەوە دەوام لەبەر ئەو هۆکارەش بڕیاری دوورخستەوە دراوە لە کارەکەی و بارودۆخی دارایی زۆر خراپە. 

پشتیوان سدیق،  لە هێزەکانی 80 پێشمەرگە بە مەودا میدیای راگەیاند "دکتۆر پێی وتوم چارەسەری تۆ لە دەرەوەی وڵاتە لەبەر ئەوەی ئەگەر بە زووی چارەسەر نەکرێم قاچم لەدەست دەدەم، هەروەها بەبێ هۆکار فەسلکراوم و خاوەنی چوار منداڵ و کرێچیشم".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەر بەڵگەیەک هەر تاوانێک لەسەر من هەیە بابێن بیسەلمێنن، هەروەها داواکاریم لە حکومەت ئەوەیە مووچەکەم بگەڕێنێتەوە، ئەگەر ئەو قاچەی من دکتۆر وتی دەوام بکات ئاوا من دەچمەوە سەرکارەکەی خۆم و ئەگەریش دکتۆر وتی ناتوانێت بامنیش وەک ئەو خانەنشینانەی هەیە مووچە وەربگرم".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان