تەندروستی
سووده ته‌ندروستییه‌کانی ترۆزی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ترۆزی یه‌کێکه له به‌رهه‌مه رووه‌کییه‌کانی وه‌رزی به‌هار که تام و چێژێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه لای میڵه‌تی کورد، له هه‌مان کات به جۆرێک له خۆراکه به سووده‌کان داده‌نرێت بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ.
ترۆزی بڕێکی زۆر که‌م وزه‌ی تێدایه ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی دژه‌ئۆکسانه‌کان و ڤیتامینه‌کانی وه‌ک K ,C ,A ,E له‌گه‌ڵ کانزه‌کان وه‌ک پۆتاسیۆم، مه‌گنسیۆم، مه‌نگه‌نیز، کالسیۆم، له‌گه‌ڵ بڕێکی زۆرله ریشاڵ و ئاو و رێژه‌یه‌کی که‌م کاربۆهیدرات و پڕۆتین و ئاسن.
دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترین سووده‌کانی ترۆزی بڵاوكردوەتەوە.
1. پاراستنی کێشی له‌ش و رێگه گرتن له قه‌ڵه‌وه‌یی و یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات له کاتی رجیمدا.
2. یارمه‌تی دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ له خوێندا و دابه‌زینی فشاری خوێن.
3. یارمه‌تی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شه‌کره له خوێندا و رێگه‌گرتن له تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره.
4. خۆپاراستن له جه‌ڵته‌ی دڵ، مێشک و نه‌خۆشی ته‌سکبوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان.
5. پارێزگاری له ته‌ندروستیی دڵ و مێشک و به‌هێزکردنیان.
6. رێگری کردن له وشکبوونه‌وه‌ی له‌ش و تینویه‌تی له‌گه‌ڵ یارمه‌تی دانی پاکبوونه‌وه‌ی جگه‌ر و له‌ش له ماده ژه‌هراویه‌کان.
7. خۆپاراستن له نه‌خۆشی نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسک.
8. نه‌هێشتنی قه‌بزی و هه‌ندێ میکرۆبی ناو کۆئه‌ندامی میز و میزه‌ڕۆ.
9. رێگری کردن له نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر و به‌هێزکردنی یاده‌وه‌ری.
10. به‌هێزکردنی موه‌کانی قژ و پاراستن له سپی بوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ.
11. پاراستنی ته‌ندروستیی پێست و گه‌شبوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچولۆچ و خاڵ و زیپکه و سیسی ده‌موچاو.
زیانه‌کانی زۆر خواردنی ترۆزی:
1. زیادکردنی کاریگه‌ریی لاوه‌کی هه‌ندێ ده‌رمانی زه‌خت، دڵه‌کزێ و ده‌رمانی دژه‌مه‌ینی خوێن.
2. هه‌ست کردن به ته‌مه‌ڵی و بێهێزی.
3. سکچون و ئاوسانی سک.
ر. ئ.