کوردستانی

سێ سەرۆکایەتییەکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ سەرۆکایەتییەکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدەن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان و شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ بەغدا کۆدەبنەوە و بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەکە بەڕێوەدەچێت.

دڵشاد شەهاب، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لە بینای سەرۆکایەتی هەرێم هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان و شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ بەغدا بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی کۆدەبنەوە".

سەبارەت بە ئامانج و ئەو تەوەرانەی گفتوگۆیان لە بارەوە دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا شەهاب وتی "ئامانج لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردنە سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی سەردانکردنی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بۆلای لایەنە عیراقییەکان".

راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد "هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەکرێت سەبارەت بە راسپاردنی محەمەد تۆفیق عەللاوی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان