تەندروستی

بەکارهێنانی مایکرۆ مەترسیدارە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەکارهێنانی  مایکرۆ مەترسیدارە؟
مەودا میدیا- 

ئەندازیارێکی خۆراک باس لە مەترسییەکانی بەکارهێنانی ئامێری مایکرۆ  لە لایەن راگەیاندنەکانەوە بڵاوکرایەوە، گوایە ئەو ئامێرە مەترسی هەیەی بۆ سەر تەندروستیی مرۆڤ.

لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک دەڵێت "دوای جەنگی جیهانی دووەم زانایەکی ناوداری ئەمەریکی ئامێری (مایکرۆ) ی تایبەت بە گەرم کردنەوەی خۆراکی دروستکرد، لەو کاتەدا چەندین هەواڵی نادروست لەلایەن راگەیاندنەکانەوە بڵاوکرایەوە، گوایە ئەو ئامێرە مەترسی هەیەی بۆ سەر تەندروستیی مرۆڤ".

ئەو ئەندازیاریەی خۆراک دەشڵێت "بە پێی چەند توێژینەوەیەک کە لەماوەی ٥ ساڵ دا ئەنجام دراوە ئاماژە بەوە دەکەن هیچ بەڵگەیەکی زانستی نییە کە بیسەلمێنیت ئامێری گەرم کردنەوەی خۆراک (مایکرۆ) زیانی بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەبێت".

لەشکر حەمید باس لەوە دەکات "ئامێری مایکرۆ بە تیشکێکی (کارۆموگناتیسی) کاردەکات لەگەڵ بەکارهێنانی ئامێرەکەدا تیشکەکە پێچەوانە دەبێتەوە، دەبێتە هۆی گەرم کردنەوەی خۆراکەکە، ئەمەش نابێتە هۆی زیانگەیاندن بە تەندروستی و لە بەها خۆراکییەکانی خۆراکەکەش کەم ناکاتەوە، تەنها لە حاڵەتێکدا ئەگەر ئامێرەکە کۆن بووبێت یان دەرگاکەی بە باشی دانەخرێت یان دەفری پلاستیک بەکاربێت زیانی بۆسەر تەندروستی دەبێت".

رایدەگەیەنێت "بۆ هەموو بابەتێکی تەندروستی پێویستە پشت بە ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ببەستین بە پێی ڕێنماییەکانی ڕێکخراوەکە تا ئێستا نەسەلمێنراوە (مایکرۆ)ی گەرمکردنی خۆراک زیانی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ هەبێت".

ک. ر.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب