تەندروستی
خواردنی ڤیتامینەكان هۆكاری سەرەكی قەڵەوییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دكتۆر زوهرە بافلۆفا كە تایبمەندییەكەی لە بواری خۆراكدایە لە سەنتەری پزیشكیی مۆسكۆ رایدەگەیەنێت، دەگونجێ خواردنی ڤیتامینەكان ببێتە هۆی باشبوونی بارودۆخی تەندروستی، بەڵام هۆكاریشە بۆ زیادبوونی كێشی جەستە.
ئاماژەی بەوەشكردووە "خەڵكی پێیوایە ڤیتامینەكان هۆكاری چالاكبوونن، بەڵام ئەمە لە رووی تەندروستییەوە وانییە. راستە ڤیتامینەكان سیستمی خواردنت رێكدەخاتەوە و ئارەزووی خواردنیشت باشدەكات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشی جەستە، ئەوەش نەك لەبەرئەوەی كالۆری زۆری تێدایە، بەڵكو لەبەرئەوەی ئارەزووی بۆ خواردن زیاددەكات".
ئەو پزیشكە تایبەتمەندە ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكات كە ڤیتامین دەخۆن و دەڵێت "وەرزش بكەن و بەشێوەیەك رێكوپێك و عەقڵانی خواردن بخۆن".
س.ر