عیراقی

سبەینێ کرایە پشووی فەرمی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ کرایە پشووی فەرمی
مەودا میدیا-

بەهۆی خۆڵبارینەوە سبەینێ دووشەممە لە زۆربەی دامودەزگاكانی حكومەتی عیراق كرایە پشوو. 

ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، سبەینێ بەهۆی خۆڵبارینەوە لە دامودەزگاكانی حكومەت پشووی فەرمییە. 

باسی لەوەشکردووە، جگە لە فەرمانگەكانی تەندروستی و هێزەئەمنییەكان لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت پشووی فەرمییە. 

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردەی عیراق رایگەیاند، تاقیكردنەوەكان بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی روو لە عیراق دەكات دواخراوە. 

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan