تەندروستی

چەند رێنماییەک لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند رێنماییەک لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی رووی لە پارێزگاكانی هەرێمكردووە، رێنمایی هاوڵاتییان دەکات کە دەرگا و پەنجەرەکانیان دابخەن و ئەگەر کاری زۆر پێویستیان نەبێت، نەچنە دەرەوە.

رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی:

1- داخستنی دەرگا و پەنجەرە و پاککردنەوەی شوێنی خۆڵبارین بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە ماڵەوەن.

2-لە کاتی چوونە دەرەوە دەمامک ببەسترێت و روو پۆشی خۆت و شوێنی مانەوە بکەی بەبەردەوامی.

3-دەرگا و پەنجەرە دابخە ئەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت مەچۆ دەرەوە.

4-زۆر خواردنەوەی شلەمەنی بەتایبەت لەکاتی شۆفێری و چوونە دەرەوە هەوڵبدرێت هەوای ناو ئۆتۆمبێل بکرێتەوە.

5- خواردنی میوە و سەوزە بەبەردەوامی.

6- تێکەڵ نەبوونی هاوڵاتییان و مامەڵە نەکردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە کە لە ئێستادا لەلایەن هاوڵاتییانەوە گرنگی زۆری پێدەدرێت، چونکە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەکان کێشە دروست دەکات.

7- لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو هاوڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە 122 بکەن.

کاریگەریەکانی خۆڵبارین:

1- دەبێتە هۆی هەستیاری و پێڵووی چاوەکان سووردەبنەوە و تووشی خوران دەبن.

2- هەستیاریی لوت و بە تایبەتیش نێوپۆشی لوت سوور دەبێتەوە تووشی هەوکردن دەبێتەوە، بەمەش گیرانی لوت دروست دەبێت و کەسەکە تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت.

3- گوشاری خوێن و خوێنبەربوون و هەوکردنی گوێچکەی نێوەڕاست، زۆر جار دەرئەنجامی ئەم خۆڵبارینەیە و کاریگەری دروستدەکات لەسەر ئەو کەسە.

4- ئەو کەسانەی کێشەی هەناسەتووندیی و رەبۆیان هەیە لەگەڵ ئەم خۆڵبارینە نیشانەکانیان زیاددەکات.

5-زۆر جار دەبێتە هۆی خورانی پێست و سووربوونەوە و نەخۆشیی ئێکزیما.

6-کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان و سییەکان دروستدەکات و بەمەش کەسەکە تووشی کۆکە و پژمین و ناڕەحەتی زۆر دەبێت، چونکە ئەو دەنکۆڵانە هەڵگری میکرۆب و بەکتریان.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن